كوردی | English

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی

ئابووری

به‌شی ئابوری هه‌ڵده‌ستێت به‌ کۆکردنه‌وه‌ی نرخه‌کان و دیاری کردنی گرینگی ژماره‌ پێوانه‌ی وه‌ک ئامڕازێک بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی دێته‌ دی له‌ نرخی که‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری پێشکه‌شکراو به‌ هاوڵاتیان و دیاریکردنی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی مانگانه‌و ساڵانه‌ و دیاری کردنی ئه‌و به‌شانه‌ی زیاد بوون و که‌م بوونی نرخیان هه‌بووه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ پێی پۆڵێنی COICOP که‌ له‌ 12 به‌ش پێکهاتووه‌ :-

1. خواردن و خوارده‌مه‌نییه‌ ناکحولییه‌کان .

2. خوارده‌مه‌نییه‌ کحولیه‌کان و توتن .

3. جل و به‌رگ و پێڵاو .

4. نیشته‌جێبوون ئاو کاره‌با غاز .

5. پێداویستییه‌کانی ناوماڵ و چاکردنه‌وه‌ .

6. ته‌ندرستی .

7. گواستنه‌وه‌ .

8. په‌یوه‌ندییه‌کان .

9. ڕۆشنبیری و گه‌شت و گوزار .

10. په‌روه‌رده‌.

11. چێشتخانه‌کان .

12. که‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراو جۆره‌کان .

وه‌ سه‌به‌ته‌ی که‌ل و په‌له‌کان نمونه‌یه‌ک له‌و که‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزارییانه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ ئه‌کرێت که‌ به‌کاربه‌ر پێویستی پێی هه‌یه‌ و به‌شێوه‌ی مانگانه‌ نرخه‌کانیان کۆده‌کرێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی خه‌رجی تاکه‌کان پشت ده‌به‌ستێ به‌ داتای نمونه‌ی خه‌رجی تاکه‌کان له‌ ڕوپێوی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خێزان IHSES   وه‌رگیراون ،وه‌ ڕوپێوی کردنی کرێنیشینان له‌ ناوه‌ند و قه‌زاکاندا .








Copyright 2015 sulamar.com. All rights reserved