خولى ڕاهێنانى توێژه‌ران بۆ ڕووپێوى بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافره‌تان له پارێزگاى سلێمانى .
له میانه‌ى به‌رده‌وامى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافره‌تان گه‌ڕى دووه‌م IWISH2 له هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هاوبه‌شى له‌گه‌ل ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عیراق و به هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى دارایى له‌لایه‌ن سندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA ئه‌نجامده‌درێت . له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتیارى ئامارى پارێزگاى سلێمانى و تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار كه پێكهاتبوو له هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و به‌رپرسى به‌شى شیكردنه‌وه و داتا له‌ده‌سته‌ى ئامار له‌به‌روارى 25/7/2021 خولى ڕاهێنان بۆ توێژه‌رانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستیپێكرد كه بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له میانه‌ى به‌رده‌وامى خوله‌كه‌دا راهێنان به توێژه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانى ناوخۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر پرسیارنامه‌كانى رووپیوه‌كه له هه‌مانكاتدا ڕاهێنانیان له‌سه‌ر پرسیارنامه‌كه به به‌كارهێنانى تابلێت و بڕیاره له كۆتا رۆژى خوله‌كه‌دا كارى مه‌یدانى پێشوه‌خته له هه‌مان پارێزگا ئه‌نجامبدرێت وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كه‌ك بۆ قۆناغى داهاتوو كه كارى مه‌یدانى راسته‌قینه‌یه بۆ ماوه‌ى 20 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.