كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوى باردودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافرتان IWISH2 له‌ده‌سته‌ى ئامار له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتیارانى ناوخۆى پارێزگاكان .
وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى گه‌ڕى دووه‌مى ڕووپێوى بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافره‌تان IWISH2. ڕێكه‌وتى 6.6.2021 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له‌ده‌سته‌ى ئامار له‌گه‌ڵ تیمى سه‌رپه‌رشتیارانى ناوخۆ له پارێزگاكانى هه‌رێم به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین به‌رێوه‌چوو له هه‌مانكاتدا له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رانى ئامار له پارێزگاكان به‌شداربوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوا هه‌نگاوه‌كانى ئهنجامدراوى تایبه‌ت به رووپێوهكه و گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى داهاتووى رووپێوهكه كه بریاره له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران له پارێزكاى هه‌ولێر به‌رێوه بچێت.
ئه‌م رووپێوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامار به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ل ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عیراق و به هه‌ماهه‌نگى و پالپشتى دارایى سندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA ئه‌نجامده‌رێت و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و به پێى پلانى دانراو له مانگى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.