كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به سهرژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق 11-24-2020

له ڕۆژانى 20 و 21/9/2020 له ديوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ له نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق و سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى سهرژمێريى گشتيى دانيشتوان له عێراق به‌ڕێوه چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، به‌ڕێزان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له پارێزگاكانى هه‌ولێڕ، سلێمانى و دهۆك و ئيداره‌ى گه‌رميان، به‌رپرسانى به‌شه‌كانى ئاماره‌كانى دانيشتوان و هێزى كار، و ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى له ده‌سته‌ى ئامار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى له ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى، ياريده‌ده‌رى ب. گ. جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى بۆ كاروبارى كارگێڕى له ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامار و هه‌روه‌ها ڕاوێژكارى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان بۆ كاروبارى جێبه‌جێكردنى سه‌رژمێرى له عێراق به‌شدار بوون. له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، باس له‌و هه‌نگاوانه كران كه تاكو ئێستا وه‌كو ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى هاوێژراون له بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى، سيسته‌مى زانياريى جوگرافى، گه‌ياندن، پرسيارنامهكانى هه‌ردوو قۆناغى گهمارۆسازى و ژماره‌دانان و سه‌رژمێرى، و تازه‌كردنه‌وه‌ى يه‌كه‌كانى كارگێڕى. له لايه‌كى تره‌وه هۆكاره‌كانى دواخستنى سه‌رژمێرى بۆ ساڵى داهاتوو تاوتوێ كران و باس له هه‌نگاوه‌كانى سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان كران له ئاست هاوكاريكردن و پاڵپشتيكردنى ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامار و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له پێناو سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى سهرژميڕيى دانيشتوان به باش‌ترين شێوه. هه‌روه‌ها به‌شێكى گرنگى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تايبه‌ت كرا به ئاسته‌نگه‌كان و كه‌موكوڕييه‌كانى جێبه‌جێكردنى سه‌رژمێرى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و تێبينى و پێشنيارانهى كه ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له سه‌ر كۆى پڕۆسه‌ى سهرژمێريى دانيشتوان له عێراق هه‌يه‌تى به تايبه‌ت بابه‌تى تهرخاننهكردنى پشكى تايبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌ى سهرژمێريى دانيشتوان و دابيننهكردنى وێنه‌ى ئاسمانيى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كه به كۆلهكهى ئامادهكارييهكانى سهرژمێريى دانيشتوان ئه‌ژمار ده‌كرێت، و گشت تێبينييهكان و پێشنيارهكانيش به‌هه‌ند وه‌رگيران و بڕياردرا به جيدى كاريان له‌سه‌ر بكرێت و بخرێنه نێو پلان و به‌رنامه‌كانى داهاتووى سهرژمێريى دانيشتوان. له كۆتاييدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيدان به هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى دۆستانه و پيشه‌ييانه‌ى نێوان ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێڕاق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و په‌ره‌پێدانى زياترى كرا و بڕياردرا له پێناو نزيكتركردنى هه‌نگاوه‌كانى نێوانيان به‌رده‌وامى به گفتوگۆكان و كۆبوونه‌وه‌كانيان بدرێت.
ئه‌م بابه‌ته 87 جار بینراوه
|
|
هه‌واڵه‌كان
11-24-2020 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به سهرژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق 01-10-2021 وۆركشۆپى تايبه‌ت به پڕۆسه‌ى سهرژمێريى دانيشتوان 01-24-2021 ووركشۆپێك له پارێزگاى دهۆك ڕێكخرا بۆ پاڵپشتى كردن له ڕاگه‌ياندن بۆ سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان 05-03-2020 زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی حكومەت و گشت كەرستەكانیان 02-22-2020 سه‌ردانى وه‌زیرى پلاندانان بۆ ئامارى سلێمانى 01-26-2020 ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشنگەكان 01-22-2020 خولی راهێنانی سەرژمێری ئەزمونی 12-12-2019 كۆبونەوەی بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی GIZ 11-12-2019 ڕپێوی خەرجی گەشتیاران و سەردانكاران 11-11-2019 گفتوگۆی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی ڕوپێوی لاوان و هەرزەکاران
|