كوردی | English

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی

وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ى سه‌رژمێريى دانيشتوان
01-10-2021

له‌ ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ (11 و 12/11/2020) له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وۆركشۆپێكى تايبه‌ت به‌ سه‌رژمێريى دانيشتوان له‌ عێراق، كه‌ بڕياره‌ له‌ تشرينى يه‌كه‌مى ساڵى 2021 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڕێوه‌چوو.له‌م وۆركشۆپه‌دا، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ساز كرا، به‌ڕێزان سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق، ڕاوێژكارى سندوقى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتووان (UNFPA)له‌ سه‌رژمێريى عێراق، سه‌رۆك و جێگرانى كه‌رتى كارى ته‌كنيكى و مه‌يدانى، جێگرانى به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى كه‌ركوك، موسل، ديالا و سه‌لاحه‌ددين، به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك و ئيداره‌ى گه‌رميان و هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك له‌ كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌شداربوون.

له‌ سه‌ره‌تادا، هه‌ر يه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق و نوێنه‌رى سندوقى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان وته‌يه‌كيان پێشكه‌ش كرد و باسيان له‌ گرنگيى سه‌رژمێريى دانيشتوان بۆ مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى وڵات و هه‌روه‌ها ڕۆڵى ئه‌م لايه‌نانه‌ و پێويستيى هاوكاريى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه‌، كرد.

دواتر، كورته‌باسێكى ئه‌رك و به‌رپرسياره‌تيى كه‌رتى كارى ته‌كنيكى و مه‌يدانى پێشكه‌ش كرا و ئه‌و كارانه‌ى كه‌ تاكو ئێستا جێبه‌جێكراون خرانه‌ ڕوو و چۆنيه‌تى جێبه‌جێكردنى كاره‌كان له‌ هه‌ر سێ قۆناغى گرنگى ده‌سته‌به‌ند كردن (حزم)، گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانان، و سه‌رژمێرى كردن بۆ ئاماده‌بووان باس كرا. ئينجا گه‌نگه‌شه‌ى پرسيارنامه‌ى تايبه‌ت به‌ گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانان كرا و يه‌ك به‌ يه‌كى پرسياره‌كان خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و ڕاو پێشنيارى ئاماده‌بووان وه‌رگيرا. له‌ ڕۆژى دووه‌مى وۆركشۆپه‌كه‌، پرسيارنامه‌ى تايبه‌ت به‌ سه‌رژمێرى گه‌نگه‌شه‌ كرا و پرسياره‌كان يه‌ك يه‌ك گفتوگۆيان له‌باره‌وه‌ كرا و تێبينى و پێشنيارى ئاماده‌بووانى وۆركشۆپه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنى پرسيارنامه‌كه‌ به‌هه‌ند وه‌رگيران.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 389 جار بینراوه‌







  هه‌واڵه‌كان

11-24-2020
كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق
01-10-2021
وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ى سه‌رژمێريى دانيشتوان
01-24-2021
ووركشۆپێك له‌ پارێزگاى دهۆك ڕێكخرا بۆ پاڵپشتى كردن له‌ ڕاگه‌ياندن بۆ سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان
05-03-2020
زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی حكومەت و گشت كەرستەكانیان
02-22-2020
سه‌ردانى وه‌زیرى پلاندانان بۆ ئامارى سلێمانى
01-26-2020
ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشنگەكان
01-22-2020
خولی راهێنانی سەرژمێری ئەزمونی
12-12-2019
كۆبونەوەی بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی GIZ
11-12-2019
ڕپێوی خەرجی گەشتیاران و سەردانكاران
11-11-2019
گفتوگۆی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی ڕوپێوی لاوان و هەرزەکاران
Copyright 2015 sulamar.com. All rights reserved