كوردی | English

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی

ووركشۆپێك له‌ پارێزگاى دهۆك ڕێكخرا بۆ پاڵپشتى كردن له‌ ڕاگه‌ياندن بۆ سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان
01-24-2021

له‌ ژير ناونيشانى ڕاگه‌ياندن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى جه‌ماوه‌رى به‌ره‌و به‌شدارى كردن و پاڵپشتيكردن له‌ سه‌رژمێرى، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريمى كوردستان و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق ووركشۆپێكيان ڕێكخست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له‌ پاريزگاكانى هه‌رێم و چه‌ند پارێزگايه‌كى عێراق. ئه‌م ووركشۆپه‌ له‌ پارێزگاى دهۆك به‌رێوه‌ چوو له‌ ڕۆژانى15/12/2020_14 به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سنوقى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان له‌ ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شدارى ڕاوێژكارى نيشتمانى سه‌رژمێرى له‌ ڕێكخراوى UNFPA و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كانى IT و جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى گشتى له‌ عێراق، هه‌روه‌ها به‌ به‌شدارى به‌رپرسانى ڕاگه‌ياندن له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك.

ئه‌م ووركشۆپه‌ دووه‌م ووركشۆپ‌ بوو دواى ووركشۆپى پارێزگاى ميسان له‌ هه‌فته‌ى پێشووتر بۆ پاريزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێ كردنى بابه‌ته‌كانى ڕاگه‌ياندن بۆ خزمه‌تى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى و به‌رزكردنى ئاستى تيگه‌يشتنى جه‌ماوه‌ر له‌ سه‌ر گرنگى سه‌رژمێرى و چۆنيه‌تى گه‌ياندنى نامه‌كان به‌ ئاسانى و ڕێكوپيكى.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريم ووته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و داواى كرد كه‌ زياتر ووردبينى له‌ چۆنيه‌تى گه‌ياندنى نامه‌كانى سه‌رژمێرى بۆ جه‌ماوه‌ر و سياسييه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌ياندنى وێنه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى سه‌رژمێرى و ئامانجه‌كانى كه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانه‌ و سياسى نيه‌ و گرنگى سه‌رژمێرى بۆ دروستكردنى پلانه‌ هه‌مه‌جوره‌كانى په‌ره‌پێدان.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار هيواخواز بوو ئه‌م وورشۆپه‌ بگاته‌ كۆمه‌لێ له‌ پێشنيار و پلانى ڕاگه‌ياندن بۆ خزمه‌تكردنى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى. دواتر ڕاوێژكارى نيشتمانى سه‌رژمێرى له‌ سندوقى نته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوا ئاماژه‌ى دا به‌ پلانى ڕاگه‌ياندن كه‌ به‌شێكى گرنگه‌ له‌ ته‌واوى پڕۆسه‌ى ئامه‌ده‌كارى بۆ سه‌رژمێرى بۆ ڕونكردنه‌وه‌ى قۆناغه‌كانى گه‌يشتن به‌ ته‌واوكردنى پڕۆسه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوويى و دووپاتي كرده‌وه‌ كه‌ ڕێكخراوى نه‌ته‌وه ‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان پاڵپشت ئه‌بێ بۆ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريم تا ته‌واو كردنى ئاماده‌كاريه‌كان.

دواتر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى جێبه‌جێكارى سه‌رژمێرى له‌ عێراق پرزنته‌يشنێكى پێشكه‌ش كرد له‌ سه‌ر قۆناغه‌كانى سه‌رژمێرى و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى نراون تاكو ئێستا و پلانى ساڵى 2021 ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و‌ به‌روارانه‌ى دانراوون جێبه‌جێ بكرێت. به‌رپرسى سێكته‌رى ڕاگه‌ياندن و بڵاو كردنه‌وه‌ بۆ سه‌رژمێرى گشتى پرزنته‌يشنێكى كورتى پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ستراتيجيه‌تى ڕاگه‌ياندن و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌ ڕه‌نگه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌. دواتر وورشۆپه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو به‌ پێى به‌رنامه‌ى كارى ڕۆژى يه‌كه‌م و دووه‌م.

 ئه‌م بابه‌ته‌ 318 جار بینراوه‌







  هه‌واڵه‌كان

07-11-2021
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوى باردودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافرتان IWISH2
05-10-2021
خولی راھێنان بو نەخشەسازی GIS
11-24-2020
كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق
01-10-2021
وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ى سه‌رژمێريى دانيشتوان
01-24-2021
ووركشۆپێك له‌ پارێزگاى دهۆك ڕێكخرا بۆ پاڵپشتى كردن له‌ ڕاگه‌ياندن بۆ سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان
05-03-2020
زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی حكومەت و گشت كەرستەكانیان
02-22-2020
سه‌ردانى وه‌زیرى پلاندانان بۆ ئامارى سلێمانى
01-26-2020
ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشنگەكان
01-22-2020
خولی راهێنانی سەرژمێری ئەزمونی
12-12-2019
كۆبونەوەی بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی GIZ
Copyright 2015 sulamar.com. All rights reserved