لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بریارە لە ساڵی (2020 ) له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت
له ڕۆژانی2 _2019/12/5 له هۆڵى مه‌شق و ڕاهێنان له ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار لەبەغدا خولێکی راهێنان بۆ مەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری ئه‌زموونى لەهەر سێ پارێزگای(هەولێر -بەغداو بەسرە) کرایەوە ۰
لەخولەکەدا زیاتر لە (80) کارمەند لە دەزگای ناوەندی ئامار, بەرپرسانی بەشەکانی دانیشتوان و هێزی کارلە دەستەی ئاماری هەرێم و بەرێوەبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەغداو بەسرە بەشدار بوون ۰
بەرێزان ( ابراهیم رحمان نادر بەرپرسی بەشی دانیشتوان و هێزی کار و حمدامین عولا سۆفی بەرپرسی بەشی Gis) لە ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بەشداری خوله‌كه‌يانكرد, تیایدا قۆناغه‌كانى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى و چۆنیه‌تى
جێ بەجێ کردنی هەنگاوەکان و پڕ کردنەوەی هەردوو فۆڕمى گه‌مارۆسازى و ئەژمار کردنى دانيشتوان بەشێوەی کاغەزی بۆ بەشدار بوان شی کرایەوە دواتر بەشدار بوان بەسەر سێ تیم بۆ هەرسێ پارێزگای هه ولير،به غدا و به سره دابەش کران به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى سه رژميريه كى ئه زمونى له و پاريزگايانه .