بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی ڕوپێوی کارو بێکاری ئەنجام دەدات 10-17-2016

بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی هەڵسا بە ڕوپێوی کارو بێکاری لەسەرجەم قەزاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، ئامانج لە ئەنجامدانی ڕوپێوی کارو بێکاری بریتیە لە:-
- دەرخستنی ڕێژەی بێ کاری و ئەوانەی کار ئەکەن و ئەوانەی دابڕاون تا بەشێوازێکی زانستیانە و ڕاست و دروست ئەو ئەنجامانە بەدەست بهێنێت وە بخرێتە بەردەست لایەنی پەیوەندی دار تا کار لەسەر ئەو ئامانجانە بکارێت .
- یەکێکی تر لە ئامنجەکانی ئەم ڕوپێویە کە بە پێی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی جیاواز ڕێژەی کارو بێکاری دەربخرێت وە کاریگەری هەریەک لەو بارودۆخانە چیە لەسەر کارو بێکاری وە لێکەوتەکانی چیە لەسەر کارو بێکاری بۆ ئەم مەبەستە ئاماری سلێمانی لە ساڵی 2010 ەوە ساڵانە ڕوپێوی کارو بێکاری ئەنجام دەدات.
ڕوپێوی کارو بێکاری بە چەند قۆناخێک ئەنجام دەدرێت :-
- خولی ڕاهێنان : لەم قۆناخەدا تیمەکانی کاری مەیدانی و وردبینی ڕائەهنرێن بەشێوازی تیۆری و پڕاکتیکی تا شێوازی پڕکردنەوی فۆڕمەکە شارەزا بێت.
- کاری مەیدانی : لەسەر ئاستی هەر ١٦ قەزاکە تیمەکان دەستنیشان دەکرێن و خێزانەکان بە پێی ژمارەی دانحشتوان دیاری دەکرێن و بۆ هەموو خێزانێک هەڵبژێراوەکان فۆڕمی کارو بێکاری پڕدەکرێتەوە.
- وردبینی کردن : دوای گەڕانەوەی تیمەکان لەکاری مەیدانی ستافی وردبینی ڕوپێوەکە سەرجەم فۆڕمەکان وردبینی دەکەن و هەڵەکان لەکاری مەیدانی دیاری دەکەن و دواتر تیمەکان دەچنەوە مەیدان ئەو هەڵانە چاک دەکەنەوە .
- داخڵ کردنی داتا : دوای وردبینی کردنی فؤڕمەکان لە لایەن ستافی وردبینی ، فۆڕمەکان دەڤرێب بۆ یەکەی داخڵکردنی داتاکان و سەرجەم فۆڕمەکان تۆمار دەکرێن بەپێی داتابەیسێکی پێشکەوتو ، هەر جۆرە هەڵەیەک هەبێت ڕاستەوخۆ لەیەکەی داخڵ کردن دەگەڕێتەوە تا تیمە مەیدانییەکان چاکی بکەنەوە .
- شیکردنەوەی داتا و دروست کردنی خشتەی کۆتای ئەنجامەکان ئەم قۆناخە ڕێژەی کارو بێکاری و لەکارکەوتوان دیاری دەکرێ بە پێی بەرنامەی پێشکەوتو وەک spss و بەرنامەی تر .
ئهم بابهته 5981 جار بینراوه
|
|
ههواڵهكان
05-03-2020 زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی حكومەت و گشت كەرستەكانیان 02-22-2020 سهردانى وهزیرى پلاندانان بۆ ئامارى سلێمانى 01-26-2020 ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشنگەكان 01-22-2020 خولی راهێنانی سەرژمێری ئەزمونی 12-12-2019 كۆبونەوەی بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی GIZ 11-12-2019 ڕپێوی خەرجی گەشتیاران و سەردانكاران 11-11-2019 گفتوگۆی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی ڕوپێوی لاوان و هەرزەکاران 02-21-2018 ڕوپێوى دیمۆگرافى 2017 08-13-2017 لیستی ناوی مامۆستایانی ناسودمەندی زانکۆی سلێمانی 03-12-2017 ڕوپێوى دهستنیشانكردنى پێویستیهكانى بازاڕى كار
|