كوردی | English

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی

ڕوپێوى ده‌ستنیشانكردنى پێویستیه‌كانى بازاڕى كار
03-12-2017

ئامارى سلێمانى ڕوپێوى  ده‌ستنیشانكردنى پێویستیه‌كانى بازاڕى كار له‌ كه‌رته‌ ئابورییه‌كاندا جگه‌ له‌ كه‌رتى حكومى ئه‌نجامدا  له‌ باره‌ى پسپۆڕیه‌ ته‌كنیكى و پیشه‌ییه‌كان له‌ ساڵى 2017

ئامارى سلێمانى به‌ هاوكارى ڕێكخراوى یونیسكۆ له‌ شارى سلێمانى و قه‌زا و ناحییه‌كانى ده‌وروبه‌رى ڕوپێوییه‌كى ئه‌نجامدا , چه‌ن بوارێكى گرته‌وه‌ له‌وانه‌ بوارى ئه‌ندازیارى , بوارى پیشه‌سازى, بوارى ئوتێل .... هتد

ئامانجى پڕۆژه‌كه‌ پڕۆگرامى چاكسازى له‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى پڕۆگرامێكى به‌رز و ته‌واوه‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌ ببێته‌ پاڵنه‌رێكى سه‌ره‌كى بۆ گه‌شه‌ى ئابورى و كۆمه‌لآیه‌تى له‌ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى په‌روه‌رده‌یه‌كى خاوه‌ن كوالیتى به‌رز به‌ پێى پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان 

ڕوپێویه‌كه‌ چوار ئامانجى لاوه‌كى هه‌یه‌:-

  1. چاكتركردنى كوالیتى خوێندن و ڕاهێنانى پیشه‌ى و ته‌كنیكى و دانانى نمونه‌یه‌كى باش بۆ حكومه‌ ت و چالاك كردنى .
  2. پشتیوانیكردن له‌ نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى ده‌ست نیشانكردنى پێویستیه‌ هه‌نوكه‌ى و دواڕۆژییه‌كان كه‌ بۆ بازاڕى كار چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
  3. چاكتركردنى توانا و لێهاتوى مامۆستاكان له‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانى پیشه‌ى و ته‌كنیكى.
  4. ئاسانكارى كردن بۆ ده‌رچوانى خوێندن و ڕاهێنانى پیشه‌ى له‌ قۆناغى گواستنه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌وه‌ بۆ كار ئاسانكردنى هه‌لى كار بۆیان.

 

 ئه‌م بابه‌ته‌ 2798 جار بینراوه‌







  هه‌واڵه‌كان

02-21-2018
ڕوپێوى دیمۆگرافى 2017
08-13-2017
لیستی ناوی مامۆستایانی ناسودمەندی زانکۆی سلێمانی
03-12-2017
ڕوپێوى ده‌ستنیشانكردنى پێویستیه‌كانى بازاڕى كار
10-18-2016
ئاماری سلێمانی پێشوازی له‌ شاندی رێكخراوی UNHCR كرد
10-17-2016
بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی ڕوپێوی کارو بێکاری ئەنجام دەدات
10-17-2016
تۆمارکردنی زانیارییه‌کانی نوسینگه‌ی له‌دایکبوان و مردوان
Copyright 2015 sulamar.com. All rights reserved